
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌ڕیمی كوردستان كرد.
پ.ی.د (کامەران یونس محمدئەمین ) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ و به ئاماده‌بوونی ( پ.د. مسته‌فا صابر عه‌تار ) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پێشوازی لە (د.سامان به‌رزنجی) و شاندی یاوه‌ری كرد، كه شانده‌كه پێكهاتبوون له ( د.مه‌عاف كریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان، د. سه‌رهه‌نگ جلال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان، د.عه‌بدوڵلا سه‌عید و د.سه‌عدون رسول ڕاوێژكارانی وه‌زیری ته‌ندروستی.
سه‌رۆكی زانکۆی سەلاحەدین-هه‌ولێر خۆشحالی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه ده‌ربڕی و زۆر سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی نێوانیان له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر بۆ مه‌به‌ستی پرسی ته‌ندروستی .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (د.سامان به‌رزنجی) وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری بۆ زانكۆ خواست و هیوای هه‌ماهه‌نگی و دیداری زیاتری خواست له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌لاحه‌دین.