![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-06/viber_image_2022-06-07_12-48-58-.jpg?itok=PqE2FIyF)
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی ناوچه‌ی ڕزگاری كرد.
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٧ ی ٦ ی ٢٠٢٢له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( كارۆخ سعید خه‌یات)، به‌رپرسی ناوچه‌ی ڕزگاری و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سه‌رتای دانیشتنه‌كه ( مامۆستا كارۆخ سعید خه‌یات) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی و پشتگیری خۆیانی ئاڕاسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆكانی پێشووی به‌رزنرخاند له‌ماوه‌ی خزمه‌تكردنیان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییان.
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی به‌رپرسی ناوچه‌ی ڕزگاری و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خزمه‌تكار بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.