![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-05/viber_image_2022-05-18_09-03-23-.jpg?itok=x774rzTP)
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ بەرواری ۱۷ ی ٥ ی۲٠۲۲ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بە ئامادەبوونی پ.د.شێروان صالح یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابییان و خوێندن پێشوازی خاتوو نه‌رمین سندی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆ كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی تازه‌ی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆ ئه‌م سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌گرنگ وه‌سفكرد و هیوای سه‌ركه‌وتن و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی خواست بۆ پێشتخستنی ئاستی زانكۆ.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر