![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-07/viber_image_2022-07-27_11-58-43-_1.jpg?itok=2_aiBWCR)
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له بەرپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان/ ھەولێر كرد.
ئه‌مڕۆ لە ڕێکەوتی ٢٧ـی ٧ـی ٢٠٢٢ له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سەرۆکی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، پێشوازی له ( كاكه‌مین نه‌جار)، ئه‌ندامی مەکتەبی سیاسی وبەرپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له هه‌ولێر كرد.
لە سه‌رەتای دانیشتنه‌كەدا ( كاكه‌مین نه‌جاڕ) پیرۆزبایی له سه‌رۆكی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وەک سەرۆکی نوێی زانکۆ و پشتگیری خۆیانی ئاراسته‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌كاره‌كانی بۆ خواست.
دواتر پ.ی.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، سوپاسی بەرپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و شاندی یاوه‌ری كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌ده‌ین پڕۆگرام و به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه خزمه‌تكار بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌وڵێر.