![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-03/viber_image_2022-03-13_12-59-59-.jpg?itok=gX4eCnCy)
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری سیمپیزیۆمی (پێگه‌ی مێژوویی مسته‌فا بارزانی نه‌مر)ی كرد
ئه‌مڕۆ پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌شداری له سیمپیزیۆمی (پێگه‌ی مێژوویی مسته‌فا بارزانی نه‌مر)كرد.
له‌م سیمپیزیۆمه سه‌رۆكی زانكۆ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه‌ی له ته‌مه‌نیان توانیویانه مێژوویه‌كی مه‌زن بۆ میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن، ده‌گمه‌نن، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژووی گه‌لانی جیهان بده‌ینه‌وه، ده‌بینین چه‌ندین ڕێبه‌ری گه‌وره و كارێزما بوونه‌ته هۆكاری ناساندنی نه‌ته‌وه‌كانیان، بێگومان جه‌نه‌ڕال مسته‌فا بارزانی نه‌مر یه‌كێكه له‌و كارێزما و ڕێبه‌ره‌ی كه گه‌لی كوردی قاره‌مانی به‌جیهان ناساندووه.