
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر- به‌شداری فیستیڤاڵی میوزیكی كرد
ئه‌مڕۆ به‌رواری ٩ ی ٥ ی ٢٠٢٢ له هۆڵی ڕۆشنبیری پ.ی.د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی پ.د. مستەفا صابر عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و میوانان و مامۆستایان و قوتابییان مابهشداری و هاوبه‌شی له فیستیڤاڵی میوزیك كرد، ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی به‌شی میوزیكی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ڕێكخراوه.
پ.ی.د.نه‌ریمان عهیدوڵلا خۆشناو ڕاگری كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مڕۆ قوتابییانی به‌شی میزیك له چوارچێوه‌ی فیستسڤاڵی سالانه‌ی كۆلێژ كۆنسێرتێكی میزیكیان ڕێكخست و چه‌ندین پارچه میوزیك و گۆرانی فۆلكلۆر په‌خشكرا.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، دڵخۆشی خۆی بۆ ئه‌م جۆره چالاكییانه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه كرد میزیك لایه‌نێكی گرنگه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ڕاگرایه‌تی كۆلێژ و سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ر و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابییانی به‌هه‌رمه‌ندی ئه‌م به‌شه خواست، دڵنیاییدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری له‌م جۆره فیستیڤاڵه هونه‌رییانه ده‌كه‌ین.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر