
سهرۆكی زانکۆی سەلاحەدین- ههولێر، یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنى لەگەڵ کۆمپانیاى هواوى واژۆکرد
ڕێككهوتی 12 ی 4 ی 2023 'پ.ی.د.كامهران یونس محمدئهمین' سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین-ههولێر، به ئامادهبوونی 'د.ماردين عبدالله انور' بهڕێوهبهری سهرنتهری ئایتی و 'م. احمد عبدالفتاح عبدالرزاق' پێشوازی له شاندێكی کۆمپانیاى هواوى كرد، كه شاندی میوان پێکهاتبوون له 'د.رافد عباس خفاجى' جێگری سەرۆکى کۆمپانیاى هواوى لە عێراق 'د.جمال احمد 'بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان لە کۆمپانیاى هواوى.
جێگای ئاماژهپێدانه کۆمپانیاى هواوى ئەکادیمیاى هواوى سەپۆرت سەنتەر لە زانکۆی سەلاحەدین دادەمەزرێنێت کە بۆ سەرپەرشتیکردنى هەموو ئەکادیمیەکانى هواوى لەتەواوى زانکۆکانى عیراقە.
لە دەستپێکى دانیشتنەکەدا سەرۆکى زانکۆی سەلاحەدین بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و گرنگى کۆمپانیاى هواوى بەرزنرخاند بۆ هەموو ئەوکارو چالاکیانەى کە لە زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامیانداوە و پیرۆزبایی کردنەوەى ئەم سەنتەرە نوێیەى لێکردن و هیواى خواست هەردوو لا هەماهەنگ بن بۆ پێشخستنى ئاستى زانستى قوتابیان .
لەلاى خۆشیەوە د.رافد عباس باسی گرنگى ئەم سەنتەرەتازەیەى کرد و باسی ڕۆڵی زانکۆی سەلاحەدینى کرد کە تا ئێستا پێشەنگ بووە لەسەر ئاستى عێراق لە بەشداریکردنى قوتابییەکان لە پێشبڕکێ و خول و ڕاهێنانەکان.
شایەنى باسە کۆمپانیاى هواوى بۆجارى یەکەمە لەسەر ئاستى عیراق ئەکادیمیاى هواوى سەپۆرت سەنتەر دەکاتەوە لە زانکۆی سەلاحەدین بۆ سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ هەموو ئەکادیمیاکانى هواوى لە زانکۆکانى عێراق, هەروەها کردنەوەى خول و ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و قوتابییان .
ڕاگهیاندنی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر.