![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-09/viber_image_2022-09-22_15-03-54-.jpg?itok=6eKVI_my)
سه‌رۆكی زانكۆ پێشوازیی له جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق كرد
پ.ی.د کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد له د. به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق.
لە دیدارەکەدا کە یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەی بوو، د.به‌شیر حه‌داد پیرۆزبایی لە پ.ی.د.كامه‌ران یونس محەمەدئهمین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وه‌ک سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
لای خۆیەوە پ.ی.د.كامه‌ران یونس محەمەدئهمین وێڕای بەخێرهێنان، هاوکات سوپاسی د. به‌شیر حه‌دادی کرد بۆ سەردانییەکەی و پشتیوانییەکانی بۆ زانکۆ.
هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەکادیمیی و پێویستی هەماهەنگیی نێوان زانکۆکان لەمبارەیەوە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌ین-هه‌ولێر