پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له شاندێكى زانكۆى كاسۆلیكى هه‌ولێر كرد.
ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس لهههماههنگى له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆ كرا، ئه‌مه‌و له‌دانیشتنێكدا باس له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو زانكۆدا كرا، زیاتریش په‌یوه‌ندییه‌كان له‌رووى زانستى و قوتابییان و مامۆستایان و په‌ره‌پێدانى زانست و خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌هه‌موو بواره‌كاندا بێ. سه‌رۆكى زانكۆى سه لاحه‌دین پشتگیرى ته‌واوى بۆ زانكۆى كاسۆلیكى ده‌ربڕى تا له‌ئاینده‌دا هه‌ردوو لا بتوانن كۆنفرانس و كۆنگره‌ى زانستى و دیداره زانستییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوو.