
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى لهكونسڵى هیندستان كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له "سۆهاش كین"ى كونسلى وڵاتى هیندستان له‌هه‌ولێر كرد، له‌نێوه‌ندى كۆبۆوونهوهیهكدا چه‌ندین بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌خوێندنى باڵا خرایه روو.
ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ كورته‌یه‌كى مێژوویى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكرد و دواتر باسى له‌و هه‌نگاوانه كرد بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى جیهان، هاوكات كونسڵى وڵاتى هیندستان پێخۆشحاڵبوو له‌وه‌ى زانكۆیه‌كى گه‌وره‌ى وه‌ك زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ زانكۆكانى هیندستان په‌یوه‌ندى ئه‌كادیمى ببه‌ستێ، له‌هه‌موو رووه زانستییه‌كانه‌وه هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بێ.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستىن به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.