![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-13_13-27-14-_1.jpg?itok=D9Fa0ton)
سه‌رۆكى زانكۆ پێشوازى له وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كرد
پ.ى.د.كامه‌ران یونس محه‌مه‌دئه‌مین سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له ئایدن مه‌عروف وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان كرد.
ئه‌مه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باس له پرۆسه‌ى خوێندن له‌زانكۆ كرا، به‌تایبه‌تى ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كان، كه خۆى له كۆنفرانس و سمیناره زانستییه‌كان و چه‌ندین چالاكى زانستى ده‌نوێنێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان پیرۆزبایى لهدهستبهكاربوونى كرد وه‌ك سه‌رۆكى زانكۆ هیواى خواست له‌كاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێ.