“پ. ی. د. صابر وەسمان “ و “ د. أرشد ياسين” مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان بەمەبەستی بەشداریکردن لە چەندین خولی ڕاهێنان و سیمینار لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری لە لادێکان سەردانی وولاتی چین ـیان کرد.
خولەکە لەلایەن سەنتەرى ڕاهێنانى نێودەوڵەتى (IPRCC) بە سپۆنسەرى وەزارەتى بازرگانى کۆمارى چینى میللى ڕێکخرابوو.
لەمیانی سەردانەکەیاندا بەشداری چەندین چالاکی جۆراوجۆریان کرد کە گرنگترینیان بریتیبوون لە:
١. بەشداریکردن لە چەندین سیمینار و چالاکی لەشاری پەکین.
٢. سەردانیکردنی ژمارەیەك ناوچەی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی گوانژی.
٣. کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و ئەکادیمی بۆ ئاشنابوون بە شێوازی پاڵپشتی دەوڵەت بۆ کەرتی کشتوکاڵ.
٤. سەردانی مەیدانی بۆ ناوچە کشتوکاڵییە گرینگەکانی وەک چاندن و بەرهەمهێنانی برنج و چای.
٥. لەکۆتاییدا ئاشنایی و هەماهەنگیکردن لە نێوان بەشداربووانکرا کە لە ٩ ووڵاتی جیاواز هاتبوون بۆ ئەوەی لەگەڵ زانکۆکانی ئەوانیش پەیوەندی دروستبکەین و بتوانین لەڕووی ئەکادیمییەوەکاری هاوبەش ئەنجام بدەین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.