د. بێستون انوەر محمدامین - مامۆستا لە کۆلێژى پەروەردەى شەقڵاوە و سامان محمد احمد - ئەندازیار و بەڕێوەبەرى پڕۆژەکانی زانکۆى سەلاحەدین بەشدارى خولى ڕاهێنان و سمینارێکى دوو هەفتەیان لە وڵاتى چین لە ژێر ناونیشانى:
(Seminar on smart Manufacturing Technology Application and Management for “Belt and Road” Countries)
کرد.
خولەکە لەلایەن سەنتەرى ڕاهێنانى نێودەوڵەتى (CIFAL Shanghai) بە سپۆنسەرى وەزارەتى بازرگانى کۆمارى چینى میللى ڕێکخرابوو.
سمینارەکانى خولەکە بریتىبوون لە بابەتى جیاجیا و دواتر سەردانى چەند کۆمپانیایەک کرا لەوانە کۆمپانیاى چۆنییەتى دروستکردنى پلیتی وزەى خۆر (Alpa Ess) – کۆمپانیاى دروستکردنى چپسى ئەلکترۆنى – (UniTech) بۆ چاپکردنى (3D) – یۆکو بۆ رۆبۆت.