
له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پ.ی.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَوتوێژینهوهی زانستی عێراقی فیدرِاڵ كه پێكهاتبوو له دكتۆر سه‌لام خۆشناو و دكتۆر فوئاد قادر بریكارانی وه‌زیری خوێندنی بالاَوتوێژینهوهی عێراقی فیدرِاڵ و سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتیكردن و بهرِێوهبهری گشتی خوێندنی بالاَو بهرِێوهبهری گشتی دارایی له وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی فیدرِاڵ و سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌نبار، له دیدارێكدا سه‌رۆكی زانكۆ وێرِای به‌خێرهێنانی شاندی میوان باسی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان زانكۆكانی خواروو ناوهرِاست و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌تایبه‌تی كرد. له به‌رامبه‌ردا شاندی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی عێراقی فیدرِاڵ به‌ناوی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَی حكومه‌تی عێراقی فیدرِاڵ له كابینه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سوپاسی زانكۆی سهلاحهدینیانكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكاری و هاوكارییه‌ی كردویه‌تی بۆ زانكۆكانی ناوهرِاست و خوارووی عێراق به‌تایبه‌ت هه‌رسێ زانكۆی ئهنبارو موسڵ و تكریت كه ئێستا ناوچه‌كانیان كه‌وتونه‌ته ژێر دهسهلاَتی تیرۆرستانی داعش و له بارودۆخێكی ناجێگیردان، هه‌روه‌ها دكتۆر سه‌لام خۆشناو بریكاری وه‌زیری خوێندنی بالاَ بۆ كاروباری زانستی ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی زانكۆ‌و ستافی كارگێرِی و ئه‌كادیمی و مامۆستایان و كارمه‌ندانی زانكۆ كرد كه له‌دۆخه ناسهقامیگرهدا توانیوایانه بارگرانی هه‌رسێ زانكۆكه‌ی عێراق هه‌ڵبگرن؟، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌لاحه‌دین رووبهرِوی قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت بۆته‌وه، كه‌چی ئه‌وان بهوپهرِی له خۆبردویی و دڵفراوانییه‌وه میوانداریه‌تی قوتابیانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیان كردوه.سه‌رۆكی زانكۆش ئاماده‌یی زانكۆی سه‌لاحه‌دینی دهربرِی له هه‌ر هاوكاریه‌كی لۆجستی بۆ زانكۆكانی ناوچه گه‌رمه‌كانی شهرِ.
شیاوی باسه دوای ئه‌وه‌ی زانكۆكانی موسڵ وئهنبارو تكریت ده‌وامی فه‌رمیان به هۆی هێرشه‌كانی داعش راوه‌ستان و قوتابیان و مامۆستایان‌و ستافی زانكۆكانیان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، زانكۆی سه‌لاحه‌دین رۆڵی كاریگه‌ری بینی له وه‌رگرتنی قوتابیانیان به شێوه‌ی میوانداری له كۆلێژه جیاوازه‌كان و ئاسانكاری بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵ ئه‌نجامدا به دابینكردنی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌و دانانی ستافێكی كارگێرِی و ئه‌كادیمی بۆ پاڵپشتیكردنیان لهبهرِێوهچونی پرِۆسهكه.