![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2021-10/2021-10-22_at_1.36.08_pm.jpeg?itok=OKV17DH8)
شاندی زانکۆی سەلاحەدین لەدوبەی بەشداربوو لەدیدار و کۆبوونەوەکانی کۆمپانیای هواوی
پ.د.شێروان ساڵخ خضر یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن وەک نوێنەری فەرمی زانکۆی سەلاحەدین بەشداری کرد لە دیدار و کۆبوونەوەی کۆنفرانسی کۆمپانیای هواوی
لە دوبەی لەگەڵ كۆمپانیاکانی تەكنەلۆژيای جيهانی و سپۆنسەری بيشانگاى gitex plus ئەمەش بەناودارترین و گەورةترين دیداری تەکنەلۆژیا وگەیاندن دەژمێردرێ.
لەلایەکی دیکەوە کۆبونەوەی سەنتەری ئەکادیمیای هواوى لە زانكۆی سەلاحەدین لەگەڵ بەرپرسیICT کۆمپانیای ھواوی بەمەبەستی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوانیان و سوود گەیاندن بەقوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین لە بواری تەکنەلۆژیاو زانیاری، قوتابییەکان ماوەی دوو ساڵە پێشەنگی پێشبرکێیەکانی ھواوین لەسەر ئاستی ولاتان، ئاشنابوون و خول و راهێنانەکانی بواری IT هەر لە کۆبونەوەکەش بەرپرسانی کۆمپانیای هواوی ئامادەباشیان راگەیاند بە هاوکاری کردنی زانکۆ بە تازەترین ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی پێداویستیەکانی سەنتری IT و ئەکایمی هواوی، تا قوتابیان زیاتر سوود لە راهێنانەکان وەربگرن، هاوکات ئاشنایەتی تەواویان هەبێ لەسەر پێشکەوترین ئامێرەکانی کۆمپانیای هواوی و زانستی سەردەمیانەی ئەمڕۆی جیهان.