ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٤ـی ٩ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەڕی پەیوەندییەکان پێشوازی لە “ دانا صلاح الدین” نوێنەری ئیگەڵ پۆست ئكێس پريس و شاندێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای دانیشتنەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و هەماهەنگییە دەربڕی.
ئیگەڵ پۆست ئێکس پرێس کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری گواستنەوەی خێرايه دۆكيومێنت لە ناوەوە بو دەرەوەى هەرێمی كوردستان و بە پێجەوانەوە دگوازێتەوە.
لەمڕۆوە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە (اختيارى) ئەم خزمەتگوزاريە دەخرێتە خزمەتی قوتابییان و دەرچووان لە زانكۆی سةلاحەدين.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.