ڕێککەوتی ١١ـی ١٠ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ د.ئاوارە ابراهیم” بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان سەردانی ڕێکخراوی فرصەـی لە بەغدا کرد.
جێگای باسە لە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ رێکخراوی فرصە واژۆکرد
ئەم ڕێکخراوە کار لەسەر گەشەپێدانی پرۆژەی زانستی لە عراق (لتطویر المشاریع العلمية ودعم الشباب العراقي ) دەکات.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری سەردانی المرکز العلمی للتحلیلات الکیمیاوییان کرد، ئەم سەنتەرە لەگەڵ چەند زانکۆیەکی ناوخۆ و دەرەوەی عراق بۆ کاری شیکاری لە رێگای هەبوونی چەند ئامێرێکی پێشکەوتووی وەک GC (Liquid and Gas
و atomic absorption, HPLC , SEM X-RD کاردەکات
لە ئێستادا رێکخراوی فرصە خولێکی بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحدین بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆیەکی ئەمریکی بە شێوەی ئۆنلاین رێکخستووە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر