
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی توانستی خوێندنی باڵا دەکات
پ.د.ئەحمەد دزیی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی توانستی خوێندنی باڵا دەکات، هاوکات لەو سەردانەدا بەشێک لەو هۆڵانەی بەسەرکردەوە، تا لەنزیکەوە ئاگاداری تاقیکردنەوەکانی توانستی خوێندنی باڵا، دیبلۆم، ماستەر، دکتۆرا بێ، لەو نێوەندەشدا چەند خاڵێکی خسە روو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی لە زانکۆ، بەشێوەیەک بتواندرێ، هەموو لایەنەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی گەشە بکات.
ئەوەی شیاوی باسە پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندنی باڵا دیبلۆم، ماستەر، دکتۆرا ماوەی مانگێکی خایاند، کارمەندان و فەرمانبەران، مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین هەموو ئاسانکارییەکان بۆ داواکاران فەراهم کردبوو.v