
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی غازی کرد
ڕێککەوتی ۱٦ـی ٤ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و سەرۆکی بەشی تورکی پێشوازی لە " پ.د.موسی یلدز" سەرۆکی زانکۆی غازی و شاندێکی یاوەری کرد کە شاندی یاوەری پێکهاتبوون لە " پ.د.یوجل گلشلی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک مامۆستا و پسپۆر
جێگایا ئاماژەپێدانە ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە بۆ مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی و ئەنجامدانی کۆنفڕانسی هاوبەش بوو لە نێوان هەردوو زانکۆ، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستایان و قوتابییان بەشێکی تری تەوەری دانیشتنەکە بوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.