
بۆ رێزگرتن لە پێنج هەزار شەهیدی کیمیابارانکراوی پارێزگای هەڵەبجە کە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ لەلایەن رژێمی سەدام حوسێن ئەو شارە بە بۆمبی کیمیاوی کیمیابارانکرا، بە ئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر دزەیی و گشت بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەرۆکایەتی زانکۆ، بۆ چەند خولەکێک لەبەردەم تەلاری سەرۆکایەتی زانکۆ بە بێ دەنگی راوەستان. لە هەمان کاتدا لە گشت کۆلێژەکانی سەر بە زانکۆ ئەو یادە بەرز راگیرا.
بەروار :٢٠١٦/٣/٢٤