ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٠ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.موسا محمد” ڕاگری کۆلێژی ئاداب و ژمارەیەک بەڕێوەبەر پێشوازی لە “ کامل دۆڕەی “ سەرۆکی پەیمانگای فەڕەنسی و شاندێکی یاوەری کرد.
ئامانج لەم دیدار و پێشوازیە بریتییە لە واژۆکردنەوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ مەبەستی کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ بەشەکانی شوێنەوار و کۆمەڵناسی تايبەت بە مەبەستی خوێندنیەوەی زمانە کۆنەکان.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.