ئەمڕۆ ڕيککەوتی ١٦ـی ٢ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پێشوازی لە “ زانا نافع “ قوتابی قۆناغی چواری بەشی “ ئەندازیاریی کمیا و پتڕۆکمیا “ لە کۆلێژی ئەندازیاری کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد دڵخۆشم لە زانکۆی سەلاحەدین قوتابییەکی وەک تۆ بەهرەمەند و بە ئیرادە دەبینم.
لە بەشێکی تری دیدارەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی بۆ “ زانا نافع “ ڕاگەیاند.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر