ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.سامان حسێن “ ڕاگری کۆلێژی زمان و ‘ پ.د.بەختیار صابر “ ڕاگری کۆلێژی یاسا پیشوازی لە “ پ.د.بەختیار حسێن “ مامۆستا لە کۆلێژی زمان کرد.
جێگای باسە مامۆستای ناوبراو لەگەڵ “ م.جبار ملا ساڵح “ لە ماوەی ڕابردوو هەڵسا بە وەرگێڕانی کتێبی بۆ مێژووی “ سەرۆک بارزانی”
د.بەختیار خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە زمانی فەڕەنسی و دکتۆراکەی بە هاوبەشی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی مێتر لە فەڕەنسا نووسیووە.
ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای ڕۆکسانا لە هەولێر و لە پاریس لەلایەن دەزگای لەرمەتان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم دووبارە چاپکراوەتەوە