![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-03/1000018166.jpg?itok=_FitcNqw)
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ بەرپرسی ژمێریاری سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۳ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " م٠سۆران عەبدوڵلا" بەڕێوەبەری ژمێریاری سەرۆکایەتی زانکۆ لەگەڵ بەرپرسی ژمێریاری سەرجەم کۆلێژەکان کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تێشکخرایە سەر کاروباری کۆلێژەکان و ڕێکخستنی سەرجەم ڕێککارە داراییەکان بۆ خزمەتکرنی زیاتری قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر