![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2018-07/su-130720182.jpg?itok=urAOTAUK)
د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین لەگەڵ د. بۆکالارى بەرپرسى کاروبارى نێو دەوڵەتى هەرێمى لۆمباردیاى ئیتاڵى و پرۆفیسۆر د. زەنونى گیسب لە بەشى کیمیاى زانکۆى پاڤیا .
د. بۆکالارى بەرپرسى کاروبارى نێو دەوڵەتى هەرێمى لۆمباردیاى ئیتاڵى پیَِشوازى لە د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین کرد،لەو دیدارەدا کە پرۆفیسۆر د. زەنونى گیسب لە بەشى کیمیاى زانکۆى پاڤیا ئامادە بوو،تاوتوێ ى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو زانکۆ کرا،بە تایبەت لە رووى دابین کردنى زەمالەى خوێندنى ماستەر بۆ چوار قوتابى لە سەر ئەرکى زانکۆى ناوبراو، دواتر زانکۆى سەلاحەدین لە سەر ئەرکى خۆى و لە چوارچیوەى بەرنامەى سپلیت ساید زامنى خوێندنى دکتۆرایان بۆ بکات ، هەروا رێکەوتن کرا کە حەوت قوتابى تریش لە بوارەکانى بایەلۆجى و فیزیک و کیمیا دریژە بە خوێندنى باڵاى خۆیان بدەن .
هەر لە دیدارەکەدا بڕیار درا کە شاندێکى زانکۆى سەلاحەدین بانگێشت بکرێت ،بۆ نوێ کردنەوەى چەندین رێیکەوتنى زانستى لە چەندین بواردا ، کە پەیوەندییە زانستیەکانى نیَِوان هەردوو زانکۆ قوڵتر دەکاتەوە.
لە کۆتایى دیدارەکەدا هەردوو لا دیارى یادگارییان لە گەڵ یەکدا ئاڵو گۆڕ کرد .