![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-21_10-25-59-.jpg?itok=W-poON38)
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر- پێشوازی لە هەر یەک لەسەرۆک زانکۆکانی سۆران، پۆلیتەکنیک، ھەولێری پزشکی کرد
پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدامین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، به‌جیا پێشوازی له به‌ڕێزان سه‌رۆكی زانكۆی هه‌وڵیری پزیشكی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و شاندی یاوه‌ری، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و شاندنی یاوه‌ری، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا پیرۆزباییان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یمانی پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان ده‌ربڕی له‌گه‌ڵ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی و كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش.
سه‌رۆكی زنكۆی سه‌ڵاحه‌دین-هه‌ولێر، سه‌ردان و بهسهركردنهوهكانیانی به‌گرنگ وه‌سفكرد و به‌ڵێنی كاری هاوبه‌شی نێوان زانكۆكانی دوپاتكردوه له پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری قوتابییان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.