![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-21_13-36-20-.jpg?itok=g15SV49d)
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، بەشداری ڕۆژی جیھانی زمانی کوردی کرد.
بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین )، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین، سیمپزیۆمێک لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆژی جیھانی زمانی دایک )، بە ھاوبەشی ڕاگرایەتی کۆلێژی زمان و ناوەندی ( ڕۆشنبیری زین ) ی، سەر بەسکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سازکرا.
ئەم سیمپیزۆمە لە چەندنن پانێڵ پێکھاتبوو، کە بەشێکی بریتی بوو لە وەڵام و پرسیاری ئامادەبووان و پانێڵستەکان.
لە کۆتاییدا سوپاس و پێزانین پێشکەشی پانێڵستەکان کرا.