![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2019-05/su-020420191.jpg?itok=cvxxRijo)
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ شاندى زانکۆى هەکارى ولاتى تورکیا
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین-هەولێر پێشوازێکى لەشاندێکى زانکۆى هەکارى ولاتى تورکیا کرد کە پێکهاتبوو لە پ.د. عومەر پاکیژ سەرۆکى زانکۆى هەکارى، پ.د.ئەردۆگان بادا یاریدەرى سەرۆکى زانکۆى هەکارى، شاندى یاوەرى، سەردانى شاندى هەکار زیاتر بۆ یەکترناسین و ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕاو ، هاوکات لە ئایندەیەکى نزیکدا لەنێوان رێککەوتنەکان واژوو دەکرێ لەنێوان زانکۆکانى کوردستان و ژمارەیەک لەزانکۆکانى وڵاتى تورکیا، ئەمەو لەکۆبوونەکەدا باس لەچەندین خاڵ کرایەوە بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنى ئاستى زانست تا لە ئاستى پێشکەوتنى تەکنەلۆژیاى ئەمرۆى جیهان دابێ، لەلایەکى دیکەوە هەردوو لا خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى تا لە ئایندەیەکى نزیکدا دەست بەکارەکانى بکەن بۆ ئەوەى ئاستى زانست لەنێوەندى زانکۆکاندا ئاڵوگۆڕ بکرێ و بتواندارى هەموو بوارەکانى زانست بۆ هەردوو زانکۆ سوود لە پسپۆڕییەکانى یەکتر وەربگرن، شیاوى باسە بەڕێوەبەرى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەى ئەو کۆبوونەوە بوو.