د.ئەحمەد دەزیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى وڵاتى بەلجیکا کرد، کە بەیاوەرى دلاوەر ئاژەگەیى سەردانى زانکۆیان کردووە، ئەمەو ئەم شاندە نوێنەرانى حکومەتى بەلجیکا دەکەن بۆ کاروبارى پەروەردە و خوێندنى باڵا دەکەن و گرنگیەکى زۆر دەدەن بەهەرێمى کوردستان لەبوارەکانى پەروەردە و خوێندنى باڵادا، هاوکات سەرۆکى زانکۆ کورتەیەکى مێژوویى زانکۆى سەلاحەددینى باس کرد و جەختى لە هەماهەنگى و رێککەوتنەکانى زانکۆى سەلاحەددین و زانکۆکانى ئەورووپا کردەوە و پرۆگرامى ئیراسمۆس پلاسى وەک نموونەیى زیندوو باس کرد کە لەبوارەکانى خوێندنى باڵا و هەماهەنگى و ئاڵوگۆڕى زانستیدا، لەپاشاندا سەرۆکى زانکۆ باسى لە کەمپى زانکۆ کرد و هیواى خواست لە ئایندەیەکى نزیکدا دەست بەکارەکانى بکرێ و ئێستاش ماستەرپلان و نەخشەکەى تەواو بووە، لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆ هەموو هاوکارى و هەماهەنگیەکى خستە روو بۆ سەرخستنى کارەکانیان لەکوردستان و زیاتر گرنگیدان بەپەروەردە و خوێندنى باڵادا.