![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-02/viber_image_2022-02-09_15-43-21-.jpg?itok=4Hef8Ikj)
سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی کرد
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لە"پ.د.نورەدین ئیسماعیل ئەڵڵاوێردی"سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی، ئەنجوومەنی زانکۆکە کرد.
ئەمەو لەکۆبوونەوەیەکدا باس لەپەیوەندییەکانی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتیش پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان ئەم دوو زانکۆیەدا.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و ئەنجوومەنی زانکۆکە پیرۆزباییان لەدەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر کرد و هیوایان خواست لەکارەکانیدا سەرکەوتوو بێ.