پ.د.ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لە بەڕێوەبەرى قوتابخانەى بەریتانى نێودەوڵەتى لەهەولێر کرد، ئەمەو لەسەرەتادا سەرۆکى زانکۆ کورتەیەک سەبارەت بەمێژوویى زانکۆى خستە روو لەپاشاندا باسى لەو پرۆگرام و چالاکییانە کرد کە لەنێوەندى زانکۆى سەلاحەددیندا ئەنجامدەدرێ، لەپاشاندا تیشکخرایە سەر پسپۆڕى بازارى ئازاد، لەمبارەیەوەش جەخت لەچەندین خاڵکرایەوە بۆ مەشق پێکردن و خولەکانى راهێنان بۆ مامۆستایانى کۆلیژە پەروەردەییەکان بەتایبەتى کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى و لەئایندەیەکى نزیکدا لە سەنتەرى بازاڕى ئازادى کۆلیژى پەروەردەى بنەڕەتى چەندین چالاکى و وۆرکشۆپ سەبارەت بە بازاڕى ئازاد ئەنجامدەدرێ، هاوکات سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین هەموو هاوکارى و هەماهەنگییەکى خستە روو بۆ سەرکەوتنى کارەکان و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى خوولەکاندا.