
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۸ـ ۹ـی ۲٠۲٤ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی "پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو " پ.د.موسا محمد " ڕاگری کۆلێژی ئاداب نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە " د. یوسف حمەصالح" مامۆستا لە کۆلێژی ئاداب بەخشی.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و داوای کرد لە دوای وەرگرتنی ئەم نازناوە بەردەوام بن لەنووسینی توێژینەوەی زانستی و هاندانی مامۆستایانی تر بۆ پێشخستنی زانکۆ و نووسین.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.