
رۆژی ئاڵا بەشێوەیەکی جیاواز پیرۆز دەکرێت
جیاواز له ساڵانی رابردوودا بۆیهكهمینجار له مێژووی زانكۆی سهلاحهدین- ههولێر، لە کاتژمێر(٨:٣٠) بەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی (١٧/١٢/٢٠١٩) بە بۆنەی رۆژی ئاڵا لە گشت هۆڵەکانی خوێندنی (١٥) کۆلێژ زیاتر لە(٢٥) هەزار قوتابی لەلایەن گشت مامۆستایانی زانکۆوە بەبێ جیاوازی ئایینی و رەگەزی و نەتەوەیی، وانەیەکی تایبەت لە بارەی ئاڵای کوردستان وەردەگرن.
ئامانج لەو هەڵمەتەی زانکۆی سەلاحەدین لە پاڵ مەڕاسیم و شانۆو ئاهەنگ بەو شێوە بەرفراوانە لەپێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری نەتەوەیی و چەکەرەکردنی هەستی نیشتیمانی و کوردستانییە لە نێو قوتابیاندا.