
پێشبركێی دیبه‌یتی ئه‌كادیمی نێوان قوتابیانی زانكۆكان ده‌ستی پێكرد
ڕۆژی چوارشه‌ممه (١١\١٢\٢٠١٩) مه‌راسیمی پێشبركێی دیبه‌یتی ئه‌كادیمی نێوان قوتابیانی زانكۆكان ده‌ستی پێكرد به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو به‌رێزان (پ.د.احمد انور دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و (پ.ی.د. كاوه عبدالكریم شێروانی) سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیی هه‌ولێر و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ و سه‌رۆك و به‌ش و مامۆستایان و قوتابیانی به‌شێك له زانكۆكانی هه‌رێم. لەم ڕیوڕەسمە دا کە بە ئامادەبوونی چەندین میوان و کەنالی ئاسمانی و لایەنی بەرپرس بەڕیوەچوو، گفتوگۆیەکی زانستیانەی بەدوای خۆیدا هێنا.
له‌م دیبه‌یته‌دا قوتابیانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر توانیان براوه بن و قوتابیانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له پێشبركێیه‌كه چوونه ده‌ره‌وه.
شایه‌نی باسه بۆ ئه‌مساڵ پێشبركێیه‌كه زانكۆی سه‌لاحه‌دین میوانداری ده‌كات و به به‌شداری ١٦ زانكۆی حكومی و ئه‌هلی هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت.