![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2022-04/viber_image_2022-04-11_12-58-04-.jpg?itok=fPB1J2uE)
پ.ی.د.کامەران یونس محمدامین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر سەردانی کۆلێژی ئه‌ندازیاری كرد
لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە بارودۆخی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانێکی مەیدانی بۆ گشت بەشەکانی کۆلێژ ئەنجامدا
ھاوکات پ.ی.د.نه‌ژاد ئەحمەد ڕاگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەکارەکانیدا، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێنیدا ھەموو ھەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پڕۆسەی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەدین
جێگای بایه‌خه كۆلێژی ئه‌ندازیاری یه‌كێكه له كۆلێژه دیار و به‌رچاوه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و له ڕێگه‌ی پسپۆڕییه جیاوازه‌كاندا زۆرترین قوتابی بۆ بازاری كار پێده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌م قوتابییانه له به‌شه جیاوازه‌كان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تی و نێوهخۆییهكانی له كاروباری جیاوازدا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.