![image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2020-11/german-sue-tide.jpg?itok=bqIslY2C)
پلانێكى ستراتیژى بۆ به‌رده‌وامبوونى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌شێوه‌ى ئۆنلاین، له‌گه‌ڵ كونسڵى گشتى ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و زانكۆى لایبزیكى ئه‌ڵمانى و رێكخراوى DADى ئه‌ڵمانى سازكرد، تیایدا هه‌موو لایه‌ك باسیان لهپلانێكى ستراتیژى كرد بۆ به‌رده‌وامبوونى هاوكاری و چاودێریكردنى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى له كۆلیژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌دیندا، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ى هه‌موو رووه‌كانى هه‌ماهه‌نگیان خسته روو بۆ پێشكه‌وتنى ئه‌و به‌شه، سه‌رۆكى زانكۆ له‌لاى خۆیه‌وه پشتگیرییه‌كانى لایه‌ن و زانكۆ و رێكخراوه ئهڵمانییهكانى به‌رز نرخاند، تا زیاتر بتواندرێ ئاستى زانستى له‌به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى به‌رزتر بێ، هاوكات له‌و گفتوگۆیه‌دا باسیش له‌و خاڵانه كرا بۆ زیاتر به‌رده‌وامبوون و چاودێریكردنى ئه‌و به‌شه.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه هه‌ر یه‌ك له د. عیسام خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ، د. له‌نجه ده‌باغ سه‌رۆكى به‌شى زمانى ئه‌ڵمانى و د. ئاوات یه‌عقووبى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌و به‌شه به‌شدار بوون له‌و كۆبوونه‌وه ئۆنلاینه.