
په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى له‌بوارى شوێنه‌واردا
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له د.دۆمینیك بیارى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى شوێنه‌وار و رۆژهه‌ڵاتى دێرین و به‌رێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ى فه‌ره‌نسى بۆ رۆژهه‌ڵاتى نزیک و شاندى یاوه‌رى كرد.
ئه‌مه‌و له‌دیدارێكدا سه‌رۆكى زانكۆ سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى كورته‌یه‌كى مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى پێشكه‌شكرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ زانكۆكانى فه‌ره‌نسا هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و هاتۆته‌ئاراوه، به‌تایبه‌تیش زانكۆى خوانى فه‌ره‌نسى.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ خولێك بۆ (15) مامۆستا ده‌كرێته‌وه كه په‌یوه‌سته به‌بوارى شوێنه‌وار، له‌ماوه‌ى پێشوودا (13) مامۆستا خولیان بینیووه، هاوكات (2) مامۆستاى دیكه له‌بوارى وانه‌گوتنه‌وه خولیان بینیووه، له‌ته‌ك ئه‌و وانانه‌ى په‌یوه‌سته به‌چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامان.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه باس له‌هه‌موو ئه‌و رێگه و ته‌كنه‌لۆژییه نوێیانهكرا، كه هۆكارێكن بۆ به‌ره‌وپێشبردنى بوارى شوێنه‌وار و چه‌ندین ئاسانكارى ده‌خاته روو، زانكۆى سه‌لاحه‌دین و شانده‌كه جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، كه په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و ئاڵوگۆڕى بیروڕاكان به‌رده‌وام بێ.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هه‌ریه‌ك لهیاریدهرى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى قوتابییان، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماده‌بوون.