![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-03/1000017586.jpg?itok=ct9HhJw_)
په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆپیرۆز
بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی قوتابییان، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌م مانگه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و خودای گه‌وره نزا و پاڕانه‌وه و عیباده‌تی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بكات.
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیانه، بۆیه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا بره‌و به ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ین و گیانی ته‌بایی و یه‌كتر قبوڵكردنی سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له زانكۆی سه‌لاحه‌دین دوپاتده‌كه‌ینه‌وه و ڕێز له بۆنه و پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر ده‌گرین.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-ھەولێر