
پانێڵی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی له دیدی پارته سیاسییه‌كاندا
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی 3 ی 5 ی 2023 به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكوومی و توێژه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ هاوبه‌شه‌كان و زانكۆكانی كوردستان دوومین ڕۆژی كۆنفڕانسی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان جینۆسایدی كوردی فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو.
له چوارچێوه‌ی ڕۆژی دووه‌م و به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفڕانس پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو به نانیشانی پانێڵی جینۆسایدی كوردی فه‌یلی له دیدی پارته سیاسییه‌كاندا.
له‌م پانێڵه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێز فازل میرانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ڕێز فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێڕاق و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ڕێز عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تێیایدا به‌شدار بوون.
له‌م پانێڵه تیشكخرایه سه‌ر جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی له دیدی پارته‌سیاسییه‌كان و تێڕوانینی ئه‌م پاراته بۆ كه‌یسی جینۆساید و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان و كوردانی فه‌یلی به نیوده‌وڵه‌تی بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.