
مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدین دەبێتە پالیۆزی کۆمەڵەی EACR
پێش دوو ساڵ گروپێک لە توێژەرانی بەشی بایۆلۆجی، کۆلێژی زانست، زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بە هاوکاری چەندین توێژەر و پزیشکانی بواری شێرپەنجە، تیمێکی توێژینەوەیان بە ناوی "کوردۆکان" پێکهێنا. هەلسان بەدانانی پلانێکی درێژخایەن بەمەبەستی ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی ئاست بەرز لە گشت بوارەکانی توێژینەوە. لەقۆناغی یەکەمدا، هۆکارەکانی خراپی توێژینەوە بڵاوکاراوەکانی بواری شێرپەنجەیان دیاری کرد و توێژینەوەکە لە یەکێک لە گۆڤارەکانی Elsevier بەناوی Journal of Cancer Policy بڵاوکردەوە. لەقۆناغی دووەم، هەلسان بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ئاماری شێرپەنجە لە کوردستان، ئێستا ئەو توێژینەوەیە نێردراوە بۆ بڵاوکردنەوە لە یەکێک لە گۆڤارەکانی Nature و دەبێتە بنەمایەک بۆ توێژەرانی ئەم بوارە.
لە قۆناغی سێیەم، زنجەرەیەک لە توێژینەوە لەسەر هۆکارەکانی شێرپەنجە لەسەر بنەمای Hallmarks of Cancer ئەنجام دەدەن، کە دەبێتە بنەماو یەکەم جۆری توێژینەوە لەم بوارەدا لەهەرێمی کوردستان، و دەبێتە هۆکارێکی باش بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی شێرپەنجە لەسەر بنەمای توێژینەوە.
یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامی کوردۆکان "پ.ی.د.عباس برهان قادر"ە، کە توانی پێش ساڵێک ببێتە ئەندامی "کۆمەڵەی توێژینەوەی شێرپەنجەی ئەوروپی European Association for Cancer Research"، بەڵام دوای سەیرکردنی بواری کاردکردنیان و ئەو چالاکیانەی کە ئەنجامیان داوە لەو بوارەدا وەک "سەفیری" کۆمەڵەکە هەڵبژێردرا لە هەرێمی کوردستان و عیراق. کەئەمەش جێگای دڵخۆشیە بۆ زانکۆکەمان، بۆیە لەمەودوا پەیوەندی نێوان زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وعیراق لەگەل کۆمەڵەی ناوبراو لەڕێگەی "د.عباس" ەوە دەبێت.