
لێژنه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ سه‌ردانى كۆلیژه‌كان ده‌كات
لێژنه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى زانكۆ به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى سه‌رۆكایه‌تى سه‌ردانى كۆلیژه‌كانى زانكۆى كرد به‌مه‌به‌ستى پشكنینى قوتابییان به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى، به‌تایبه‌تیش ئه‌و قوتابییانه‌ى به‌ركه‌وته یه‌كێك له‌نیشانه‌كانى په‌تاى كۆڕۆنان، یاخود له‌پۆلێكدا یه‌كێك لهقوتابییهكان تووشى ئه‌و په‌تایه بۆته‌وه، هاوكات له‌و پۆله‌دا چه‌ند قوتابییه‌ك پشكنینى بۆ ده‌كرێ.
هەروەها لە هەر بەشیک پشکنین بۆ چەند قوتابییه‌ک دەکریت بۆ دلنیا بوون لەوەى کە پەتاکەیان نییە، ئه‌مه‌و ئەم لیژنەیە پیکهاتووە لە دکتۆر توانا مه‌حموود بەریوەبەرى بنکەکە، ئازاد عه‌بدولڕه‌حمان بەریوەبەرى هونەرى بنکە لەگەڵ ئەندامەکانى دیكه‌ى لیژنەكه.