![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-06/1000149762.jpg?itok=Hk8kFvix)
له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی شایسته سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كرێته‌وه
ڕێككهوتی ٤ـی ٦ ـی ۲٠۲٤ كاتژمێر ۷:۳٠ ی ئێواره دوای نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانکردنی سه‌رنته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ده‌كرێته‌وه.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری دوای نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانکردنی به‌شێوازێكی مۆدێرن و سه‌رده‌می به‌ڕووی كار و چالاكییه‌كان ده‌كرێته‌وه و تایبه‌تمه‌ندی و هۆڵی جیاواز و ناوازه‌ی تێدایه.
سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین پێكدێت له:
هۆڵی كۆچه‌ر بیركار كه هۆڵێكی گه‌وره و مۆدێرنه جێگای ۳٥٠ كه‌س ده‌بێته‌وه.
چێشتخانه
ژماره‌یەك هۆڵی سیمینار
هۆڵی کوبوونەوە
هۆڵی له‌شجوانی
هۆڵی چالاكی و یاری وه‌رزشی.
باخچه
گه‌راجی ئۆتۆمبێك
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.