ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ۲۱ ـی ۲ـی ۲٠۲٤ به سه‌رپه‌رشتی "پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین" سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و به ئاماده‌بوونی"پ.د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق" بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و " پ.ی.د.ژاڵە سعید " بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و" م٠هەژار عوسمان " کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و "د٠کارزان خواکەرەمی" ڕاوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران و "پ.د.عه‌بدولكه‌ریم یاسین كه‌ریم " ڕاگری كۆلێژی زانست و " پ.د.نەبیل عادل " بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و "د.گەلاوێژ سیان " ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمان و " گۆڤار حارس" بەڕێوەبەری میدیا و ڕاگەیاندنی دەزگای ڕوانگە و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان مه‌ڕاسیمێكی شایسته بۆ ئه‌و مامۆستا و توێژه‌رانه به‌ڕێوه‌چوو كه زۆرترین توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه و ئیمپاكت فاكتهریان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كۆلێژی زانست.
جێگای ئاماژه‌پێدانه سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دڵخۆشم كهدهبینم له زانكۆی سه‌لاحه‌دین مامۆستا و تویژهرهكانمان به‌جیاواز له‌گه‌ڵ زانكۆكانی تر توێژینهوهكانییان له گۆڤاره زانستی و جیهانییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و بۆته هۆكاری به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانستی مامۆستایان و به‌رزكردنه‌وه ڕانكی زانكۆ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باسی له هاندان و خزمه‌تكردنی مامۆستایان كرد بۆ مه‌به‌ستی نووسینی توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و لای خۆیه‌وه‌ش ئاماده‌یی زانكۆی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كی پێویست.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.