![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-06/1000150266.jpg?itok=xcd7OvGH)
لە زانکۆی سەلاحەدین ئامادەکاری بۆ کردنەوەی سەنتەری پاڵپشتی و خزمەتگوزاری بۆ قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکرێت
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۲ ی ٦ ی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.شەریف مولود شەریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " د.صباح ابراهیم " ڕاوێژکار لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و " پ.ی.د.مازن عبدالخاڵق ڕاگری کۆلێژی پەروەردە " د.عصام خلیل " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ و و ڕێکخراوی ئەمید ئیستی " Amideast "ئەمریکی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ کردنەوەی سەنتەری پاڵپشتی و خزمەتگوزاری بۆ قوتابییانی خاوەن پێداویستی تایبەت
کرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سیمینارێک لە لایەن " د.میدیا عبدالخاڵق" پێشکەشکرا بۆ ناساندنی بەشی پەروەردەی تایبەت و لە دوایید بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا بۆ ناساندنی ئەم پڕۆژەیە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.