ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٣ـی ٢ـی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی “ د.پشتیوان صادق” ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و “ د.زانا مەلا خالد “ بەرپرسی لقی دوو و “ ئومێد خۆشناو” پارێزگاری هەولێر و “ پ.ی.د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەرارەتی خوێندنی باڵا “ م.ئەحمەد کانی” بەرپرسی بەشی دیراسات و“ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ١٦٧ پڕۆفیسۆر بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد دڵخۆشم بە بەرزبوونەوەی نازناوی زانستی بەڕێزتان، ئێوە نوخبەیەکی گەورە و خاوەن بڕیاڕن، دەکرێت لە ڕێگەی پسپۆڕی و توێژینەوەکانتان کاریگەری ئەرێنی و جدی لەسەر دامەزراوە حکومییەکان دروست بکەن و ببنە هەوێنی پێشکەوتنی کوردستان.
ئەلبومی یەکەمی وێنەکا