![Image](/sites/default/files/styles/article_intro_image/public/2024-04/1000018418.jpg?itok=xkhaNs1E)
لە زانکۆی سەلاحەدین پڕۆژەی بە ئەلکتڕۆنیکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و کۆلێژەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲ـی ٤ـی ۲٠۲٤بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.شەریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " ڕزگار جەمیل" بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و " م.ئەحمەد عەبدولفەتاح" بەڕێوەبەری سەنتەری ئایتی پڕۆژەی بە ئەلکتڕۆنیکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و کتێبخانەی کۆلێژەکان بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەپێدانە لە کۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەر شێوازی کارکردنی ئەم سیستەمە و لەماوەی ڕۆژانی داهاتوو خولی تایبەت سەبارەت بەم سیستەمە بۆ فەرمانبەران دەکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.