
لە زانکۆی سەلاحەدین پانێڵی لێکەوتەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئاییندەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی نێودهوڵهتی بۆ زانسته مرۆییهكان به دروشمی "تاك بونیاد دهنێین بۆ ئهوهی كۆمهڵگه پێشبخهین " بهڕێوهچوو و لە میانەی ئەم کۆنفڕاسە پانێڵیک بۆ " د.پشتیوان صادق" ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی لێکەوتەکانی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئاییندەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدرا .
جێگای ئاماژەپێدانە " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "پ.د. فەرهاد عەلی " یاریدهدهری سهرۆكی زانكۆی سهلاحهدین بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و "پ.ی.د.مازن عبدالخالق " ڕاگری كۆلێژی پهروهردهی بنهڕهتی و " شیرین خالد " بەرپرسی ناوچەی ئاییندە و سهرۆك بهش و مامۆستایان ئامادەی بوون و لەمیانەی ئەم کۆنفڕانسە پانێڵێکی تایبەت بەڕێوەچوو و تێیایدا بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی گفتوگۆی لە بارەوەکرا.
لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆتایی ئەم پانێڵە دەرفەت بە ئامادەبووان درا بۆ ئەوەی پێشنیار و پرسیارەکانیان بکەن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.