ڕێککەوتی ٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و کوسوڵی گشتی ئەرمینیا و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆی حکومی و ناحکومی و بەرپرسانی حزبە و حکومی ئاهەنگی دەرچوونی بەرنامەی بڕوانامەی ڕێبەری ژنان بەڕێوەدەچوو.
ئەم پڕۆگرامە بە هابەشی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بەڕێوەچوو و لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکە “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد دەستخۆشی لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەکەم لە دهۆک بۆ ئەنجامدانی ئەم خولەی ئافرەت رۆڵی وەک سەرکردە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سەلاحەدین.
دەستخۆشی لە برادەرانی کاپا (CAPA) دوکەم بۆ ئەرک و ماندوونونیان.
ڕۆڵی سەرکردایەتی ئافرەتی کورد مێژوویەکی دووروودرێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ پێش سەردەمی مۆدێرن و ئەم سەرکردانە بناغەی رۆڵی گەورەی ژنانی ئێستایان داناوە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، بۆ نموونە:
خانزادی میری سۆران لەسەدەی ١٧ (سیاسی/ فەرمانڕەوایەتی) بووە،.
عادلە خانم (کەفیری) لە سەرەتای سەدەی ٢٠ (سیاسی،کۆمەڵایەتی) بووە.
حەپسەخانی نەقیب سەرەتای سەدەی ٢٠ (چاڵاکوانی / پەروەردەیی)،.
ڕەوشەن بەدرخان سەدەی ٢٠ (ڕۆشنبیری/ میدیایی) نووسەر.
لەیلا قاسم ١٩٥٢-١٩٧٤ یەکەمین ئافرەتی کوردە لە گۆڕەپانی خەباتی سیاسی هاوچەرخدا لە لایەن ڕژێمی عێڕاقەوە لە سێدارەدرا و بووەتە سیمبولی خۆبەختکردن و خەباتی نەتەوەیی کورد.
ئەم سەرکردە مێژووییانە ڕێگەیان خۆشکرد بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانکارییە گەورانە کە لە سەدەی بیستویەکدا ڕوویاندا.
ڕۆڵی ئافرەتی کورد لە سەردەمی نوێدا گۆڕا بۆ ڕۆڵێکی کارا، ڕاستەوخۆ و بەرپرسیارانە لە ناوەندەکانیببڕیاردا.
لەسەردەمی نوێدا، لە دوو ١٠ یەی کۆتایی، ژنان ڕۆڵێکی سەرەکییان لە دامەزراوە یاسایی سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی تر گێڕاوە، نوێنەرایەتی گەورەیان لە ناوەندەکانی بڕیاردا هەیە.
بە دەستخۆشی و خۆشحاڵییەوە ئێستا یاسای کۆتا (Quota Law) ڕۆڵی ئافرەتی کورد کاریگەرتر کردووە دڵنیای دەدات لەسەر هەبوونی ئافرەت بە ڕێژەی بەرچاو لە ناوەندەکانی بڕیاریاندا.
لە کۆتایدا هیوای کوردستانێکی ئارام دەخوازم و ئەمە دەبێتە هەوێنی کاریگەری زیاتری ڕۆڵی ئافرەت لە هەموو ناوەندەکان وەک سەرکردە.
پیرۆزبایی لە بەژداربوانی سەرکەوتوویی خولی ئافرەتی سەرکردە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.