
کردنەوەی تاقیگەی بەشی فڕۆکەوانی
لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەپرسانی،حزبی و حکومی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ، راگری کۆلێژ،ی ئەندازیاری، یاریدەدەری راگڕ ، سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابییان ، تاقیگەکانی بەشی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاری کرایەوە٠
میوانان لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی پراکتیکی ئاشنا کران بە ئامێرەکانی ناو تاقیگەکان، ئەمەو بە شێوەیەکی زانستی وورد قوتابییان دەتوانن سوودی لێوەربگرن، لەلایەکی دیکەوە. ئەم ئامێرانە هەموو ئەو پشکنیانە دەگرێتە خۆ، تیایدا قوتابییان دەتوانن بە شێوەیەکی پراکتیکی بچنە ناو ووردەکارییەکانی زانستی ئەندازیاری فڕۆکەوانی. بۆ پێزانین ئەم بەشە ئەمساڵ قوتابییەکانی گەیشتوونەتە قۆناغی دوو، بۆ قۆناغی سێیەم و چوارەم دەچنە زانکۆیەکێ ئۆکرانی و درێژە بە خوێندنیان دەدەن دواتر بڕوانامە لەم پسپۆرییە وەردەگرن.
ئەوەی شیاوی باسە لە کۆتایی مەراسیمەکەدا میوانان دەستخۆشیان لە سەرۆکاێەتی زانکۆ و کارگێڕی کۆلێژ و سەرۆک بەش و مامۆستایان کرد بۆ دانانی ئەم تاقیگەیە بەم شێوازە زانستییە، بەشێوەیەک هاوشانی تاقیگەکانی وڵاتانی تری دونیایە، لەتەک ئەمە هیوای سەرکەوتنیان بۆ قوتابییان و مامۆستایانی بەشەکە خواست .