ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٣ـی ١١ـی ٢٠٢٥ بەسەپەرشتی و ئامادەبوونی نوێنەری ڕێزدار “ مسرور بارزانی “ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسان خولی ٤٤ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ ـی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.
لەم خولە ١٩٥٠ قوتابی خوێندنی باڵا و ٥٠٣٢ قوتابی بکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.
زانکۆی سەلاحەدین لە ١٧ کۆلێژ و ٩٠ بەشی ئەکادیمی پێکدێت